داوای دەركردنی باڵوێزی توركیا لە بەغدا دەكرێ

داوای دەركردنی باڵوێزی توركیا لە بەغدا دەكرێ




قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسایبی ئەهلی حەق داوای دەركردنی باڵوێزی توركیا لە بەغدا دەكات.


خەزعەلی رایگەیاند "عێراق دەست بەسنووری خۆیەوە دەگرێ و پارێزگاری لێ دەكات، بەڵام پێویستە لە ئێستەدا وەڵامی ئێمە بۆ ئەردۆگان دەركردنی باڵوێزی توركیا بێت لە بەغدا، ئینجا بڕینی تەواوی پەیوەندییە ئابوورییەكان لەگەڵ ئەو وڵاتە".


هەروەها ئاماژەی بەو لێدوانەی ئەردۆگان دا كە داوای لە عەبادی كردبوو سنووری خۆی بپارێزێ و گوتی "باشە، ئێمە سنووری خۆمان دەپارێزین، ڕێگە نادەین تۆ بیبەزێنیت".


خەزعەلی ڕووی قسەكانی لە ئەردۆگان دەكات و دەڵێ "بزانە تۆ كێی و ئێمە كێین، كاتێ خۆت بەعێراقی باڵا بەراورد دەكەی، پێویستە بزانی كە عێراق هی عەلی و حسێنە، عێراقی عەشیرەتە رەسەنەكان و عێراقی حەشدی شەعبیە".
Bas News-
Top