داوا لە مەعسووم دەکرێت لەڕێی پەرلەمانی عێراقەوە جێگرەکانی کەم بکاتەوە

 داوا لە مەعسووم دەکرێت لەڕێی پەرلەمانی عێراقەوە جێگرەکانی کەم بکاتەوە
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەدات کە داوایان لە سەرۆک کۆماری عێراق کردووە، ھەمواری یاسای جێگیرانی سەرۆک کۆمار بنێرنە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.

د.ماجید شنگالی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ڕایگەیاند: "داوام لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کردووە ھەمواری یاسای ژمارەی (١)ی ساڵی ٢٠١١ی تایبەت بەجێگرانی سەرۆک کۆماری عێراق بکرێت و بنێردرێتەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت".
ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستەڕوو: "ڕاستە دادگای فیدڕاڵی بڕیاری لادانی جێگرانی ھەڵوەشاندوەتەوە و ھیچ گرفتێکی یاسایی نییە، بەڵام ئێمە پێیمان وایە دەبێت بە پێی دەستوور ئەو جێگرانە لابدرێت، چونکە پێویست نییە و پارەیەکی زۆریش لە نووسینگە و مووچەکانیان و نەسریەیان خەرج دەکرێت".
گوتیشی: "دەبێت لە ھەموارکردنەوەی ئەو یاسایە پەلە بکرێت و ناکرێت سەرۆک کۆماری ئەو ھەموو جێگرەی ھەبێت".










باسنیوز
Top