دەوڵەتی یاسا... گفتوگۆ لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران هەیە

دەوڵەتی یاسا... گفتوگۆ لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران هەیە
ئەندامێكی دەوڵەتی یاسا ئاشكرای كرد كەوا گفتوگۆ كردن هەیە لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەلایەن نوری مالیكی دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.


عەلی شلاە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی دەوڵەتی یاسا بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: دەوڵەتی یاسا هەمان هێز وتوانایی هەڵبژاردنی پێشووی هەیە و بەهەمان شێوە دەنگی پێی دەدرێت و لە ئێستادا گفتوگۆ كردن هەیە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق نوری مالیكی بۆ وەرگرتنی بۆ جاری سێیەم پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق و رێكەوتنێكی سیاسی دوای هەڵبژاردن هەیە و پێویستە رێكەوتنەكان بەشێوەیەكی دیالۆك بێت و نەبێتە هۆی دروست بوونی كێشەی سیاسی لە عێراق .

وتیشی: تا ئێستا هیچ رێكەوتنێكی سیاسی نیە و ناكرێت هیچ لایەنێك لێدوان لەسەر ئەوە بدات كەوا رێكەوتنێكی سیاسی هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران لەلایەن نوری مالیكیەوە و ئەم رێكەوتنانە دوای هەڵبژاردن دێت لەنێوان لیستە براوەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق .



شایەنی باسە: سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئوسامە نوجەیفی لە لێدوانیكیدا بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن ئاشكرای كرد كەوا بەهەموو شێوەیەك دژی ئەوەیە كەوا نووری مالیكی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق وەربگرێت .







Top