كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: تاكو 20-4-2014 كارتی ئەلكترۆنی دابەش دەكرێت
زەوبەعی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیاران لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعێراق بەردوامە لەدابەش كردنی كارتی ئەلكترۆنی بۆ هەموو دەنگدەرانی تایبەت وگشتی ودابەش كردنی بەردوام دەبێت تاوەكو 20-4-2014 كە دەكاتە رۆژی یەك شەممە و بڕیار درا لەدوای خوێندنەوەیەك لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانەوە ڕاپۆرتیكی تایبەت بەرێژەی دابەش كردنی كارتی ئەلكترۆنی لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق ڕابگەیەنرێت.
جێگای ئاماژەیە، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بۆ یەكەم جارە كارتی ئەلكترۆنی ودەزگای لێكۆڵینەوەی ئەلكترۆنی لەپرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وهەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەكار دێنێت كە هەردوو هەڵبژاردنەكە لە30 نیسانی ئەم ساڵ ئەنجام دەدرێت.
