هاوپەیمانی نیشتمانی داوا دەكات كەوا پەرلەمان یاسای بودجە پەسەند بكات
سوزان سەعد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەهاوپەیمانی نیشتمانی لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: دواكەوتنی یاسایی بودجە كێشەیەكی گەورە لەعێراق دروست دەكات و زەرەیكی زۆر بەبازاڕی عێراق دەگەیەنێت وشكستیكی گەورە لەئابووری وڵات دروست دەبێت. ئێمە وەكو هاوپەیمانی نیشتمانی بەبەردوام كارمان كردووە بۆ پەسەند كردنی بودجە بەزووترین كات وكێشەكانی چارەسەر بكرێت.
وتیشی: داوا لەسەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق دەكەین كە بەزوترین كات كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت و یاسای بودجە بخرێتە نێو كارنامەی كۆبوونەوەكەوە بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت و پەسەند بكرێت بەزوترین كات، چونكە كاتێكی زۆر كەم ماوە بۆ تەواوبوونی خولی ئێستای پەرلەمان و ناكرێت ڕەوانەی خولی داهاتوو بكرێت.
شایەنی باسە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی دوو شەممە 14ی نیسانی ئەم ساڵ وادەی تەواو بووە. بەپێی یاسا و سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراقیش بڕیاری دا كەوا كۆبوونەوەكانی بەردوام بكات تاوەكو یاسای بودجە پەسەند بكرێت و لەئێستادا كۆبوونەوەكە بۆ كاتیكی نادیار دواخراوە.
