لیژنەی ئابووری: باری ئابووری عێراق زۆر خراپە وپێویستە پلانی بۆ دابنرێت
نورە بجاری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلیژنەی ئابووری بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: بەداخەوە بارودۆخی ئابووری عێراق زۆر باش نیە و پێویستە حكومەت كار بكات بۆ دانانی پلانیكی ئیستراتیژی بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشە گەورەیە كەوا عێراق تێدایە ولەماوەی ئەم چوار ساڵەدا حكومەت نەیتوانیەوە وەكو پێویست كار بكات بۆ باش كردنی ڕەوشی ئابووری وڵات و تەنها بیر لەبەرژەوەندی تاكە كەسیك كراوەتەوە.
گوتیشی: تا ئێستا عێراق لەسەر وەبەرهێنانی نەوت دژێت و بودجەیی هەیە و ئەمەش كاریكی خراپە و رۆژ بەدوای رۆژ كێشەكان گەورەتر دەبێت وهیچ چارەسەریك نادۆزرێتەوە لەلایەن حكومەتی عێراقیەوە.
