موتەحیدون: پێویستە حكومەتی نوێ عێراق لەسەرجەم پێكهاتەكان دروست ببێت

موتەحیدون: پێویستە حكومەتی نوێ عێراق لەسەرجەم پێكهاتەكان دروست ببێت
ئەندامیكی موتەحیدون ڕایگەیاند: دەبێت حكومەتی نوێی عێراق لەسەرجەم پێكهاتەكانی عێراق پێك بێت وهەر كەسیك لەسەر ئەو داوایە ڕازی نیە پێویستە بەشداری حكومەت نەكات.


وەلید محەمەدی، ئەندامی لیستی موتەحیدون، لەپەرلەمانی عێراق بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: حكومەتی ئێستای عێراق شكستی هێناوە وهۆكاری شكست هێنانی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە تەنها كار دەكرێت بۆ تاكە كەسیك یاخود بۆ تاكە حزبیك وهەر كەسیك پۆستی بدرێتی دەبێت لەحزبی دەسەڵات بێت بۆ ئەوەی گەندەڵی حكومەت دەرنەچێت وهەر كەسیك داوای رێگە چارەیەك دەكات بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی حكومەتی عێراق و نەهێشتنی گەندەڵی پێویستە سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق بەشداری لەحكومەت بكەن وهەر كەسیك لەسەر ئەو داوایا ڕازی نیە پێویستە بەشداری حكومەت نەكات چونكە عێراق وڵاتیكی دیموكراتیە وتەنها یەك پێكهاتەی تێدا نیە.



وتیشی: ئەوانەی داوای حكومەتی زۆرینە دەكەن دەبێت لەحكومەتی نوێ عێراق بەشداری نەكەن چونكە كێشەكان بەهیچ شێوەیەك چارەسەر ناكرێت ودووبارە حزبیكی دیكتاتۆر لەعێراق دروست دەبێت وكێشەكان ئالۆزتر دەكات.

شایەنی باسە، 30 نیسانی ئەم ساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت وحكومەتیكی نوێ لەعێراق دروست دەبێت ولەچاوەڕوانی ئەوەدان كە سەرجەم كێشەكانی عێراق لەحكومەتی داهاتوو چارەسەر بكرێت
Top