بانكى ناوه‌ندى عێراق: یه‌ده‌گى پاره‌ى گرانبه‌ها گه‌یشتۆته 90 ترلیۆن دینار
به‌پێى هه‌واڵێكى ماڵپه‌رى مه‌دا پرێس بانكى ناوه‌ندى عێراق بڵاویكردۆته‌وه تا كۆتایی مانگی شوباتی ڕابروو بڕی یه‌ده‌گ له پاره‌ی گرانبه‌ها گه‌یشتۆته 90 تریلیۆن دینار‌و پێشبنیش ده‌كرێت ڕێژه‌كه زیاتر ببێته‌وه .
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شكراوه ئه‌گه‌ر ئه‌و رێژه‌یه‌ش به‌راورد بكرێت به مانگه‌كانى پێشووترى ئه‌وا یه‌ده‌گى دراو له بانكى ناوه‌ندى زیادبووه و ئه‌مه‌ش وایكردوه عێراق له ڕوی دراوه‌وه بارێكی جێگری هه‌بێت .
جێى ئاماژه‌یه یه‌ده‌گی پاره‌ی گرانبه‌ها له بانكى ناوه‌ندى عێراق له ساڵى رابردوو گه‌یشتبووه 88 ملیار دۆلار .
