لەدوو رووداوی جیاواز دا ژمارەیەك سەرباز بوونە قوربانی

لەدوو رووداوی جیاواز دا ژمارەیەك سەرباز بوونە قوربانی
سەرچاوەیەكی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند : لەدوو ڕووداوو و شوێنی جیاوازدا ژمارەیەك سەرباز بوونە قوربانی لەشاری موسڵ.



سەرچاوەكە بەشەفەق نیوزی راگەیاند: دوو چەكداری نەناسراو لە درەنگانی شەوی رابردوو هێرشیان كردە سەر خاڵێكی پشكنین لەناوچەی زەنجیلی ، لەئەنجامدا دوو سەرباز كوژراو و سێ‌ ی تریشیان برینداركرد، لەپاشان چەكدارەكان بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون .

ئاماژەی بەوەشكرد: بۆمبێكی چێندراو لەبینای سەوز لەباشوری موسڵ ئەمڕۆ بەیانی به‌سه‌ربازێك دا ته‌قییه‌وه‌ و سه‌ربازه‌كه‌ بریندار بوو دواتر گواستراوە بۆ نەخۆشخانە بەمەبەستی چارەسەركردنی.
Top