نەتەوە یەكگرتووەكان: زیاتر لە 65 ملیار دۆلار لە عێراق دزراوە

 نەتەوە یەكگرتووەكان: زیاتر لە 65 ملیار دۆلار لە عێراق دزراوە
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەگرتووەكان لە عێراق رایگەیاند، لە نێوان ساڵانی 2001 و 2010، زیاتر لە 65 ملیار دۆلار لە عێراق دزراوە.

نیكۆلای میلادینۆڤ، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەگرتووەكان لە عێراق لە پەراوێزی دیداری نێودەوڵەتی بەغدا بۆ نەهێشتنی گەندەڵی، رایگەیاند: "بەپێی ئامارەكانی سەندووقی دراوی نێودەوڵەتی، لە نێوان ساڵانی 2001 و 2010 زیاتر لە 65 ملیار دۆلار لە عێراق دزراوە و نەهێشتنی تاوانی گەندەڵی دارایی و كارگێری پێویستی بە هەوڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییە".

میلادینۆڤ گوتیشی، "گەندەڵەكان لە وڵاتانی جیهان سامانی گەلانیان دزیوەو بوونەتە رێگرێكی گەورە لە پێش ئاوەدانكردنەوەو پەرەپێدان".

دیداری نێودەوڵەتی بەغدا بۆ نەهێشتنی گەندەڵی بە هاوكاری بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و بە بەشداری نوێنەرانی 10 وڵاتی عەرەبی و 9 وڵاتی بیانی و كۆمكاری عەرەبی و بانكی نێودەوڵەتی رۆژی چوارشەممە 9.4.2014 دەستیبەكارەكانی كرد.






رووداو
Top