كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستی پێ كرد
عەباس بەیاتی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دەوڵەتی یاسا بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند:
ئەمرۆ كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق كە كارنامەی كۆبونەوەكە یاسایی و بودجەی تێدا نیە بەڵام لیستی دەوڵەتی یاسا لە هەوڵی بەردەوامە بۆ ئەنجام دانی خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای بودجە و 50 واژوومان كۆ كردۆتەوە بۆ ئەوەی بخرێتە نێو كارنامەی كۆبونەوەكەی ئەمرۆ و تا ئێستا نیسابی یاسایی كۆبونەوەكە تەواو نەبووە و لەچاوەڕوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانین.
PNA
