كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان زیاتر لە 100 بنكەی دەنگدان لە وڵاتانی دنیا دەكاتەوە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان زیاتر لە 100 بنكەی دەنگدان لە وڵاتانی دنیا دەكاتەوە
سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق ئاشكرای كرد، بۆ ئەوەی دەنگدەرانی عێراقی لە وڵاتانی دنیا بتوانن بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بكەن، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان 106 بنكەی دەنگدانی لە 29 ولاتی دنیا كردەوە.
راشیگەیاند: هاوكات دەیان وێستگەی دیكەی دەنگدان كە پێشبینی دەكرێ رێژەی دەنگدەرانی عێراقی كەمی لێ بێ كراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، دەنگدەرانی عێراق دەتوانن تەنیا بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ بدەن، ناتوانن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەنگ بدەن.

Top