كوتلە كودیەكان لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان بەشدار نابێ

كوتلە كودیەكان لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان بەشدار نابێ
فاتیح داراغایی پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند: بڕیار وایە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بودجە بكرێ.
روونیشیكردەوە، ئەگەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاساكە بكرێ بە دڵنیایەوە كوتلە كوردییەكان بەشداری تێیدا ناكەن.
راشیگەیاند: تا ئێستا هیچ رێكەوتنێك لە نێوان كورد و حكوومەتی عێراق و كوتلەكانی دیكە نەكراوە بۆ تێپەراندنی پرۆژە یاسای بودجە.
Top