هێزه ئاسمانیه‌كانی عیراق فه‌لوجه بۆردومان ده‌كه‌ن
به پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (به‌غدادیه نیوز) به‌هۆی هێرشی فرۆكه‌كانی عیراق بۆردومانی گه‌ڕه‌كانی پیشه‌سازی و نه‌زال و جغیفی دووه‌میان له شاری فه‌لوجه كردووه و سێ چه‌كداریان كوشتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی كه نه‌یوستووه ناوی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاندووه" هێزه ئه‌منیه‌كان به‌رده‌وامن له كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانیان له پارێزگای ئه‌نبار، به تایبه‌تی پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی چه‌كدارانی لێییه".
دوێنێ، دوای ئه‌نجامدانی نمایشێكی سه‌ربازی له شاری فه‌لوجه، جارێكی تر چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام "داعش" له شارێكی تری عیراق به چه‌ندین ئۆتۆمبێلی تازه‌مۆدێله‌وه نمایشی سه‌ربازی ده‌كات.
رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام "داعش" له پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی "تویته‌ر" گرته‌یه‌كی ڤیدۆیی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری رێكخراوه‌كه له قه‌زای ئه‌بوغرێبی خۆرئاوای به‌غدای پایته‌خت (وه‌ك رایانگه‌یاندووه) به ده‌یان ئۆتۆمبێله‌وه نمایشی سه‌ربازی ده‌كه‌ن.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا كه ماوه‌كه‌ی هه‌شت خوله‌كه، چه‌ندین ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی له جۆری هه‌مه‌ر وزرێپۆش و ئۆتۆمبێلی جۆری سلڤادۆر و ئۆتۆمبێلی ده‌بڵ ئه‌كسل ده‌بینرێت كه ئاڵای ئه‌و رێكخراوه‌یان به‌رزكردووه‌ته‌وه و چه‌كداره‌كانیش به چه‌كی سوك و قورسه‌وه به شه‌قامێكی شاره‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن و ئه‌و كه‌سانه‌شی كه ده‌ركه‌وتوون پێشوازییان لێده‌كه‌ن.
خه‌ندان
