پەرلەمانتارێك: زۆربەی زۆری ئەندامانی دەوڵەتی یاسا ئامادەی كۆبونەوەكەی پەرلەمان نەبوون
شێروان وائلی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە ئەندامێكی بێ لایەنە بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: دوای ئەوەی دوێنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا كە بڕیار بوو خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسایی بودجە بكرێت بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی نیسابی یاسایی كۆبونەوەكە دواخرا و زۆربەی زۆری ئەندامانی لیستی دەوڵەتی یاسا ئامادەی كۆبونەوەكە نەبوون و ئەمەش مەبەستێكی سیاسی لەدوایدا هەیە چونكە دەوڵەتی یاسا دەیانەوێت كێشەیەك لەعێراق دروست بكەن.
گوتیشی: داوام لەسەرۆكایەتی پەرلەمان كرد كە ناوی ئەو پەرلەمانتارانە ئاشكرا بكات كە ئامادەی كۆبونەوەكە نەبوون بەڵام ڕەزامەندی لەسەر داواكەم نەكرا وچەند كەسانێك هەن كە بەناوی هاوڵاتی لێدوان دەدەن و بەردوام ئەوە نیشان دەدەن كە كار دەكەن بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیان ئامادەی كۆبونەوەكەی دوێنی نەبوون.
شایەنی باسە: بەهۆی تەواو نەبوونی نیسابی یاسایی پەرلەمان سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران كۆبونەوەكەی بۆ رۆژی سێ شەممە دواخست و بڕیارە خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسایی بودجە بكرێت.
PNA
