شه‌مه‌ری داوا له مالكی ده‌كات خوێن ڕشتنه‌كه‌ی ناحیه‌ی به‌هرۆز بوه‌ستێنێت
شه‌ممه‌ری روونیكرده‌وه كه به‌رزبوونه‌وه‌ی پێشێلكارییه ئه‌منییه‌كان له چه‌ندین ناوچه‌ی جیاجیا له عێراق به‌تایبه‌تی له دیاله له گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر هاتوو چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ نه‌دۆزرێته‌وه .
راشیگه‌یاند كه كوشتن و راوه‌دوونانی هاووڵاتیان له سه‌ر ناسنامه به‌شێكه له ململانیی هه‌لبژاردن و ئه‌وه‌ی ئێستا له ناحیه‌ی به‌هرۆز و ده‌وروبه‌ری به‌غدا رووده‌ده‌ن ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی هه‌لبژاردنه . جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویسته مالكی به زووترین كات ئه‌م خوێن رشتنه بوه‌ستێنێت و ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌من سزا بدات.
