لیستی موتەحیدون داوا دەكەن كە مالیكی سەردانی شوێنی تەقینەوەكانی عێراق بكات

لیستی موتەحیدون داوا دەكەن كە مالیكی سەردانی شوێنی تەقینەوەكانی عێراق بكات
لیستی موتەحیدون لەپەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن وتەبێژی فەرمی لیستەكەوە زافەر عانی خوێندرایەوە كە داوایان كرد هەردوو وەزارەتی بەرگری وناوخۆ زیاتر كار بكات بۆ كۆنترۆڵ كردنی بارودۆخی ئەمنی شارەكانی عێراق كە رۆژانە بەدەیان كردەوەی تیرۆریستی لەناوچە سوننە نشینەكان ئەنجام دەدرێت لەلایەن تیرۆریستانەوە .



هەروەها داوایان كرد كە سەرۆك وەزیرانی عێراق وەكو ئەوەی چۆن سەردانی شوێنی كوشتنی رۆژنامەنووس محەمەد بدێوی كرد وەڵامی خوێن بەخوێنی دایەوە پێویستە سەرجەم هاوڵاتیان بەیەك چاو سەیر بكرێت و ناكرێت تەنها حكومەت ولایەنە ئەمنیەكانی عێراق تەنها بۆ بەرژەوەندی تاكە لایەك كار بكات.



هەر لەبەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كرا ئێمە وەكو لیستی موتەحیدون لەترسی ئەوە داین كە شەڕی ناوخۆیی دروست ببێت چونكە رۆژانە كردەوەكان زیاتر دەبێت وبەتایبەت لەناوچە سوننە نشینەكان كە بەناوی رێكخراوی قاعیدە هاوڵاتیان دەرفێنن و ئەوەش كاری چەكداران وكاری تیرۆریستی نیە ومەبەست لەمەش دەركردنی سوننەیە لەبەغدا و شارەكانی عێراق وهەروەها بۆ ئەوەی بەشداری لەهەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق نەكەن وئەمە كاری دوورە لەئەخلاق وڕەوشتی مرۆڤایەتی .









PNA
Top