عالیە نوسیف: دەست لەكار كێشانەوەی ئەندامانی كۆمسیاران نا دەستوریە

عالیە نوسیف: دەست لەكار كێشانەوەی ئەندامانی كۆمسیاران نا دەستوریە
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق دەست لەكاری كێشانەوەی ئەندامانی كۆمسیارانی بەكارێكی نادەستوری وەسف كرد و داوای كرد پاشگەز بنەوە لەبڕیارەكەیان.

عالیە نوسیف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر كەوتووە وتێدا هاتووە: دەست لەكار كێشانەوەی سەرجەم ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعێراق مەترسیەكی گەورە لە شەقامی سیاسی عێراق دروست دەكات و لەم كات و ساتەدا ئەو دەست لەكار كێشانەوە نا دەستوریە و نەدەبوایە ئەو بڕیارەیان بدایە كە كێشەیەكی گەورە دروست دەكات كە چەندین لیستی سیاسی هەیە بۆ ئەوە دەیگڕێننەوە بۆ ئەوەی كە مەبەستیكی سیاسی هەیە لەسەر دەست لەكار كێشانەوەیان و ئەگەری ئەوە هەیە كە هەڵبژاردن دوابخرێت بۆیە ئەم دەست لەكار كێشانەوە كێشەكان ئالۆزتر دەكات.

گوتیشی: ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران دەست لەكار كێشانەوەكەیان گەراندەوە بۆ ئەوەی كە فشار خراوتە سەریان لەلایەن دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەری و كێشەیەك دروست بووە لەسەر بڕگەی هەشتەمی یاسایی چاكردنەوەی ڕەوشی كاندیدەكان كە پەرلەمانی عێراق پەسەندی كرد وپێویستە بەشێوەی دیالۆك چارەسەر بكرێت نەوەكو بەدەست لەكار كێشانەوە.








PNA
Top