عێراق لە لەسێدارەدان سێیەمی جیهانە
بەگوێرەی راپۆرتەكەی رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، لە ساڵی 2013، بڕیار و جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان لە جیهان، لە چاو ساڵی 2012 بەرێژەی لەسەدا 15، زیادی كردووە.
لە راپۆرتەكەی رێكخراوەکە هاتووە، وڵاتی چین بە تەنها لە هەموو وڵاتانی جیهان زیاتر سزای مەرگی جێبەجێكردووە. رێكخراوەكە باس لە بوونی زیاتر لە هەزار حاڵەت دەكات، كە دەسەڵاتدارێتی چین شاردوویەتیەوە. هەر بۆیە ئامارێكی وردی لەبەردەستدا نییە سەبارەت بە لەسێدارەدان لە چین.
بە پێی ریزبەندی وڵاتانی جێبەجیکاری لە سێدارەدان، لە 2013دا ئێران بە پلەی دووەم دێت بە بوونی 369 حاڵەت، عێراقیش لە پلەی سێیەمدایە بە 169 حاڵەت.
لە راپۆرتەكەی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هەروەها هاتووە، کە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، تاكە وڵاتە لە هەردوو ئەمریكای باكوور و باشوور، سزای مەرگی تێدا جێبەجێكرابێت.
رووداو- هەولێر
