داعش پردی نێوان قه‌ره‌ته‌په‌و دیاله‌ی ته‌قانده‌وه‌

داعش پردی نێوان قه‌ره‌ته‌په‌و دیاله‌ی ته‌قانده‌وه‌
چه‌كداره‌ توندڕه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام (داعش) پردی هاتوچۆی نێوان قه‌ره‌ته‌په‌و دیاله‌یان ته‌قانده‌وه‌و له‌ ئێستاشدا هاتوچۆی هاوڵاتیان له‌ رێگه‌ی ئه‌و پرده‌وه‌ په‌كیكه‌وتووه‌.

محه‌مه‌د عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمیته‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: له‌ گوندی عه‌ساف، چه‌كداره‌ توندڕه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام (داعش) پردی نێوان قه‌ره‌ته‌په‌و دیاله‌ی ته‌قانده‌وه‌.

وتیشی: "به‌و هۆیه‌وه‌ رێگای هاتوچۆی هاوڵاتیان په‌كیكه‌وتووه‌و گوندنشینانیش ماڵه‌كانیان چۆڵده‌كه‌ن له‌ ترسی چه‌كداره‌كان و سوپای عیراق".








خه‌ندان
Top