كۆمسیۆن وادەی دەنگدانی كۆچبەرانی دەرەوەی وڵاتی دیار كرد
لەبەیاننامەیەكدا سەفا موسەوی وتەبێژی فەرمی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعێراق ڕایگەیاند: ئەنجومەنی كۆمسیاران چەند پلانیكی داناوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە عێراق بەشەفافیەت بەرێوەبچێت و یەكێك لەو پلانە كە وادەی دەنگدانی كۆچبەران دیاری دەكات كە بڕیارە 28/4/2014 ڕۆژی دەنگدانی كۆچبەران لەسەرجەم وڵاتانی جیهان بێت ودەنگ بە هەر كەسێك بدەن كە ئەوان بەشایەنی ئەوە دەزانن پۆستی پەرلەمانتاری بدرێتی.
گوتیشی: جیاكردنەوەی دەنگەكان هەر وەكو عێراق بەرێوەدەچێت ولە بنكەكانی دەنگدان دەبێت لەدەرەوەی وڵات و لە بنكەكان ئامێری خوێندنەوەی كارتی ئەلكترۆنی دائەنرێت كە سەرجەم بەڵگەنامەی هاولاتیانی تێدایە ولە كۆمسیۆنیش تۆمار كراوە و داوا دەكەین كە هاوڵاتیان ڕوو بكەنە سندوقەكانی دەنگدان ودەنگی خۆیان بدەن و لە كاتی دەنگداندا لەگەڵ كارتی ئەلكترۆنی هەر بەڵگەنامەیەكی عێراقی بهێنن بۆ ئاسان كردنی دەنگدان وبۆ ئەوەی كۆمسیۆن تووشی هیچ كێشەیەك نەبێت.
PNA
