نوێنەرێکی کورد: خواستەکانی کورد جێبەجێ نەکرێن بەشداری گفتوگۆی بودجە ناکەینەوە
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی "ئەشواق جاف" بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند: "تاکو ئێستا ئەو لیژنەیەی سەرۆکی پەرلەمان لەنێوان لایەنە سیاسیەکان پێکی ھێناوە بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە رێککەوتنیان رانەگەیاندووە."
ئەشواق جاف گوتی: "پێویستە ئەو بڕگە و مادانەی کورد داوای کردووە لە پڕۆژە یاسای بودجەدا ھەموار بکرێتەوە کە سەرەکیترینیان برییە لە لابردنی سزاکانی سەر ھەرێمی کوردستان."
راشیگەیاند: "ئەگەر خواستەکانی کورد لە بودجەدا جێگیر نەکرێت، ئێمە بەشداری کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەی داھاتوو ناکەین کە تایبەت کراوە بۆ خوێندنەوەی دووەمی بودجەی عێراق."
PNA
