له‌ پارێزگای دیاله‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منی دا 16 كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران

 له‌ پارێزگای دیاله‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منی دا 16 كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران
له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزی تایبه‌تی سواتی حكومه‌تی عێراق له‌ پارێزگای دیاله‌ 16 كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران. سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌كان ئاشكرایان كردووه‌، له‌ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنێكی ھێزه‌كانی سواتی حكومه‌تی عێراق له‌ ناحیه‌ی بوحزیری سه‌ر به‌ شاری به‌عقوبه‌ (ناوه‌ندی پارێزگای دیاله‌)، 16 كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران، كه‌ دوو منداڵ و كه‌سێكی ته‌مه‌ن 90 ساڵ و ژنێكیان تێدایه‌.

قایمقامی به‌عقوبه‌ عه‌بدوڵا ئه‌لحه‌یالی راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ ده‌ركرد، تێیدا حكومه‌تی عێراقی به‌به‌رپرسیاری رووداوه‌كه‌ و كوژرانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ قه‌ڵه‌م داو داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی له‌ رووداوه‌كه‌ كرد.
Top