له دیاله و بابل 36 چه‌كداری داعش كوژران و 22ی دیكه‌ش ده‌ستگیركران
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له پۆلیسی پارێزگای دیاله رایگه‌یاند كه شارۆچكه‌ی به‌هرۆز له ژێر كۆنترۆڵی چه‌كدارانی داعش ده‌رهێنراوه‌و ئه‌م شارۆچكه‌یه پاككراوه‌ته‌وه . سه‌رچاوه‌كه ئامارێكی وردی زیانه‌كانی نێو رێزی هێزه ئه‌منییه‌كانی رانه‌گه‌یاند . شایانی باسه پارێزگای دیاله كه زۆرینه‌ی سوونه مه‌زهه‌بن بۆته گۆره‌پانی ململانێی تایفی و شه‌ری چه‌كداری ، به‌مه‌ش زۆربه‌ی هاووڵاتیانی ئه‌م پارێزگایه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئاواره‌ی شوێنه‌كانی دیكه بوونه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای بابل رایگه‌یاند كه هێزه ئه‌منییه‌كان له هه‌ڵمه‌تێكدا له باكووری شاری بابل توانیویانه بیست و دوو ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن .
سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه كه به‌پێی پشت به‌ستن به زانیاری وردی هه‌واڵگری له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ران و پشكنیندا شه‌وی رابردوو هێزه ئه‌منییه‌كان توانیان بیست و دوو ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كان دوو له‌و ده‌ستگیركراوانه سه‌ركردایه‌تی چه‌ند گروپێك له ناوچه‌ی فه‌لوجه ده‌كه‌ن.
