به‌غدا له‌نێوان (223) شاری جیهانیدا، له ریزی دواوه‌ی شاره‌كانه
رێكخراوی (میرسیر بۆ راوێژكاری)، رێكخراوێكی جیهانییه له بواری ته‌ندروستی و وه‌به‌رهێنان و زیاتر له 20 هه‌زار كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ری هه‌یه كه له 40 وڵاتی جیهاندا كار ده‌كه‌ن و له چه‌ندین تیمی جیاجیا پێك دێن كه كاروخزمه‌تگوزاری پیشه‌یی له بواره ستراتیژی و مه‌ترسییه‌كان و هه‌روه‌ها وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له دواراپۆرتی رێكخراوی میرسیر، به‌غدا له ریزی خواره‌وه‌ی ئه‌و شارانه‌یه كه تێدا بواری ژیانیان زۆر زه‌حمه‌ت بووه و له‌و راپۆرته‌دا، به‌غدا له‌نێو 223 شاردا، دوا شوێنه كه به خراپترین شوێن بۆ ژیان وه‌سف كراوه.
ئه‌و راپۆرته‌ش به پێی هه‌ندێ دیراسه‌و پێوه‌ری رێكخراوه‌كه هاتووه وه‌ك خراپترین ره‌وشی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، ئه‌مینداری به‌غدا به وه‌كاله‌ت، له‌دواچاوپێكه‌وتنی خۆیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی رایگه‌یاندبوو به‌غدا له‌رووی خزمه‌تگوزارییه‌وه له‌دوبه‌ی و هه‌ولێرو نیویورك، پێشكه‌وتووتر
KDP.info
