سیاسەی كوێتی: مالیكی دەترسێت یادداشتی دەستگیركردنی بۆ دەربچێت

 سیاسەی كوێتی: مالیكی دەترسێت یادداشتی دەستگیركردنی بۆ دەربچێت
سەرۆكوەزیرانی عێراق، نووری مالیكی، ترسی لەوە هەیە كە لە ئەگەری شكستهێنانی لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو، یادداشتی دەستگیركرنی بۆ دەربچێت و ئاماژەی بەوەش كردووە كە ئەگەر بێت و ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا حكوومەتی داهاتوو پێك نەهێنێت، ئەوا دەستبەرداری كاری سیاسی دەبێت و عێراقیش جێ دەهێڵێت.

رۆژنامەی سیاسەی كوەێتی لە زاری سەركردەیەكی دیاری هاوپەیمانیی نیشتمانی بڵاوی كردووەتەوە كە سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی داهاتوو یادداشتی دەستگیركردن بۆ مالیكی دەربكات، ئەمەش بە هۆی چەندین كێشەی پەیوەندیدار بە گەندەڵەی و بە سیاسیكردنی دادگاكان و بەكارهێنانی دژی ناحەز و بەرهەڵستكارانی.

رۆژنامەكە ئاشكرای كردەوە كە مالیكی ئەم جۆرە هەڕەشانەی لە لایەن رەوتی سەدر، كە ئەگەری هەیە حكوومەتی داهاتوو پێك بهێنێت، بە دەست گەیشتووە. رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەش كردووە كە هەندێ لە سەركردەكانی هاوپەیمانیی شیعی پرسیاری ئەوەیان لە مالیكی كردووە كە ئەگەر لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو سەركەوتنی بە دەست نەهێنا، چی دەكات؟ لە وەڵامدا مالیكی رایگەیاندووە كە دەستبەرداری كاری سیاسی دەبێت و دەستیش لە پۆستی سەرۆكایەتیكردنی حیزبی دەعوە دەكێشێتەوە و "لەوانەیشە وڵات جێبهێڵم."







kdp.info
Top