پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی کوردستانی: لەسیاسەتی عێراق بێ ئومێد بووم
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلیستی هاوپەیمانی کوردستانی، سیروان ئەحمەد، لەلێدوانێکی تایبەت بۆئاژانس وڕادیۆی پەیامنێر گوتی:"من گەشبینیم نەماوە بە سیاسەتی عێراق و خەریکە ژینگەیەکی لەبار نامێنێت بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان و تادێت کێشەکانی عێراق قوڵتر دەبێتەوە".
سیروان ئەحمەد گوتی:"نوری مالکی نایەوێت کێشەکان چارەسەر بێت، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ کێشە و گرفتی زیاتر بۆ لایەنەکان دروست دەکات و پیاوی دەوڵەت نییە".
ئەندامەکەی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی ڕاشیگەیاند:"من وەکو خۆم هیچ ئاماژەیەک نابینم بۆ چارەسەر بوونی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد".
PNA
