شەهرستانی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

 شەهرستانی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
وەزیری بازرگانی عێراق رایدەگەیەنێ، حوسێن شەهرستانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وەزە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

خەیروڵڵا حەسەن، وەزیری بازرگانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) رایگەیاند، ئەمڕۆ حوسێن شەهرستانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وەزە-م بینیوە و لەبارەی کێشەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق قسەمان کردووە.

وەزیری بازرگانی عێراق گوتيشی "شەهرستانی پێیگوتم بەم نزیکانە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەم لە بارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا".

لەبارەی کاتی سەردانەکەی شەهرستانی بۆ هەرێمی کوردستان، وەزیری بازرگانی عێراق دەڵێت پرسیاری کاتی سەردانەکەم لێکرد، شەهرستانی گوتی تاوەکو ئێستا وادەکە دیاری نەکراوە.




رووداو
Top