موتەحیدون: عیساوی لەسەركردایەتی ئیتلافەكەی دەمێنێتەوە
موتەحیدون، لەبەیاننامەیەكی رایگەیاندوە ، ئەوتۆمەتانەی درابونە پاڵ سەركردەی ئیتلافەكەی بەبێ بنەما وەسف دەكات ، بەوتۆمەتانە هەوڵدرا كاندیدێكی ئیتلافەكە لەهەڵبژاردنی داهاتوو دووربخەنەوە ،ئامانجی كاندیدەكەش رافیع عیساوی بوو ،هەروەها ناوبراو خۆكاندید كردنی بەوەسیلەیەك زانی بۆ خزمەتكردنی گەلەكەی نەوەك بۆبەرژەوەندی تایبەتی خۆی .
لەبەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەكراوە ، رافیع عیساوی لەسەركردایەتی ئیتلافی موتەحیدون دەمێنێتەوە ، هەروەها دەورێكی كاریگەرو باشی لەسەر جەماوەر هەیە ئەمەش بەجێ بەجێ كردنی داواكاریەكانیان.
بەبڕیاری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، لەسەر بڕیاری دادوەری تەمیزی دورخستنەوەی شەشە كەسایەتی پەرلەمانی و سیاسی عێراقی دا لەوەی خۆیان كاندید بكەن لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان كە لەكۆتایی نیسانی داهاتوو ئەنجام دەدرێت ئەمەش بەهۆی بونی كێشەی یاسایی جۆراو جۆر كە لەدژیان بەرز كراوەتەوە.
ئەم شەش كەسە بریتیە لەهەریەك لە جەواد شهیلی، عەبد زیاب عجێلی ، سەباح ساعدی ، حەیدەر مولا ، رافیع عیساوی ، مپال ئەلوسی .
سۆمەریەنیوز
