روسیا ڤیتۆى به‌رامبه‌ر پرۆژه‌بڕیارێكى ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ى ئۆكرانیا به‌كارهێنا
له‌كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه بڕیاره‌كه سێزده ده‌وڵه‌ت له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن له‌گه‌لأ پرۆژه بڕیاره‌كه‌دا بوون و رووسیایش ڤیتۆى دژ به‌كارهێناو چینیش ده‌نگی نه‌دا. له لایه‌كی دیكه‌وه نیوچه دوورگه‌ى قرم خۆى بۆ راپرسی ئاماده ده‌كات و له‌و باره‌یه‌وه په‌رله‌مانی ئۆكراینا له دانیشتنێكدا په‌رله‌مانی نیوچه دوورگه‌ى قه‌رمی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه داواى جیابوونه‌وه‌و چوونه پالأ رووسیای كردووه ئه‌مه‌یش كاتێكدا دێت كه ناوچه‌كه رۆژى شه‌ممه‌ى به رۆژى بێ ده‌نگی هه‌ڵبژاردن راگه‌یه‌نرا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زیرى به‌رگرى ئۆكراینا به وه‌كاله‌ت داواى له هێزه‌كانى ئۆكراینا كرد ناوچه‌ى قرم به‌جێ نه‌هێڵن پاش ئه‌وه‌ى ئاكامى ئه‌و راپرسییه ده‌رده‌چێت كه بڕیاره یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه بچێت و روونى كرده‌وه كه ئه‌و هێزانه نوێنه‌رایه‌تى سوپاى وڵات ده‌كه‌ن و ئه‌و خاكه‌یش خاكى ئۆكراینایه‌و هه‌رگیز به‌جێى ناهێڵن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه له شه‌ڕوپێكدادان له نێوان لایه‌نگرانی رووس و توندڕۆیانی نه‌ته‌وه‌یی له شارى خاركۆف له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا دوو كه‌س كوژران و سێ كه‌سی دیكه برینداربوون. له مۆسكۆیش به هه‌زاران كه‌س رژانه شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان دژ به سیاسه‌تی پوتین ساز دا و سه‌ركۆنه‌ى داگیركردنی نیوچه‌ى دوورگه‌ى قرمیان كرد له‌لایه‌ن سوپاى رووسیاوه.
