به‌غدا: په‌رله‌مانتارانی كورد یادی هه‌ڵه‌بجه‌یان به‌رزراگرت
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه نه‌جیب عه‌بدوڵا به‌ناوی ئیئتلافی هێزه كوردستانییه‌كان و ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتارانی كورد خوێندییه‌وه، كاره‌ساتی 16 و 17ی ئازاری 1988 به‌بیر هێنرایه‌وه كه به‌هۆی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌وه له‌و ساڵه‌دا، پێنچ هه‌زار ژن و منداڵ و پیاوی كورد بوونه قوربانیی، ئه‌مه وێڕای سه‌دان برینداری ئه‌و چه‌كه كۆكوژه كه دواتر سه‌رجه‌م قوربانییه‌كان، بوونه ئاسۆی ئه‌و ئازادی و دیموكراسییه‌ی كه ئێستا عیراقی تێدا ده‌ژی.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، ئیئتلافی هێزه كوردستانییه‌كان پێی وایه، هێنانه‌كایه‌ی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه گه‌وره‌كان نه‌ك له‌سه‌ر بودجه، به‌ڵكو له سه‌رجه‌م بواره‌كان و كۆتایی هێنان به كوشتار و ململانێی مه‌زهه‌بی و تایه‌فی، باشترین و جوانترین وه‌ڵامه بۆ قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه تا قوربانییه‌كه‌یان به‌فیڕۆ نه‌ڕوات.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا، ئیئتلافی هێزه كوردستانییه‌كان ستایشی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه و به بڕیارێكی هاوشانی ئه‌و قوربانییه‌ی له‌قه‌ڵه‌مدا، كه خه‌ڵكی ئه‌و شاره له‌پێناو ئازادی و دیموكراسیی عیراق داویانه.
خه‌ندان
