ئوسامه نوجێفى پشتیوانى له پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه ده‌كات
د.مه‌حمود عوسمان په‌رله‌مانتارى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستانى رایگه‌یاند، له ئه‌گه‌رێكدا به پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه بخرێته به‌رنامه‌ى كارى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه، ئه‌وه ئوسامه نوجێفى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، پشتیوانى له راگه‌یاندنى ئه‌و پارێزگا نوێیه له چوارچێوه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، گوتیشى ’پێشتریش به‌ر له راگه‌یاندنى به پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، بۆچه‌نه‌كانى نوجه‌یفى پشتیوانى بووه له پارێزگابوونى شارى هه‌ڵه‌بجه’.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ، هاوكات له‌گه‌ڵ یادى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه له هه‌رێمى كوردستان، په‌رله‌مانتارانى عێراق له كوتله جیاوازه‌كان بۆ یاده‌كه وه‌ستاون و چه‌ند خوله‌كێك بێده‌نگیان بۆ رێزلێنان له گیانى قوربانیان نواندووه.
نه‌جیبه نه‌جیب په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى كوردستانى رایگه‌یاند، له‌و وه‌ستانه‌دا په‌رله‌مانتارانى هه‌موو كوتله جیاوازه‌كان به‌شداریان كردووه.
باس‌نیوز
