دەوڵەتی یاسا.. تاكە كاندیدمان بۆ سەرۆك وەزیران نووری مالیكیە
محەمەد سەيهود ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی دەوڵەتی یاسا بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: ئێمە وەكو لیستی دەوڵەتی یاسا سوورین لەسەر كاندید كردنی نوری مالیكی بۆ جاری سێیەم بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق چونكە مالیكی تاكە كەسە بتوانێت بەشێوەیەكی باش و گونجاو بۆ هاوڵاتیان كار بكات لەم كات و ساتەدا و هیچ كەسێك نیە كە بگات بەئاستی رۆشنبیری و فكری و سیاسی مالیكی.
وتیشی" لیستی دەوڵەتی یاسا كار دەكات بۆ پێك هێنانی دەوڵەتیكی بنكە فراوان و پێك هێنانی حكومەتێك كە سەرجەم نەتەوەكان تێدا بەشداری بكەن و چەند كەسانێك هەن كار دەكەن بۆ تێك دانی ڕەوشی ئەمنی و سیاسی عێراق و سەرۆك وەزیرانی عێراق تۆمەتبار دەكەن بۆ ئەوەی لەهەڵبژاردندا سەركوتوو نەبێت و بۆ جاری سێیەم نەكرێت بەسەرۆك وەزیران و ئەمەش كارێكی ناحەزانەیە چونكە عێراق وڵاتێكی دیموكراسی خوازە و بەهەڵبژاردن دەتوانرێت ئەو كەسە دیاری بكرێت كە دەبێت بەسەرۆك وەزیران و نابێت بەشەڕ و ئاژاوە كێشەكان چارەسەر بكرێت.
جێگەی باسە: لیستی دەوڵەتی یاسا بۆ جاری سێیەم سوورن لەسەر كاندید كردنی نووری مالیكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق وبەكەسێكی شایستەی دەزانن.
