له به‌غدا لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در له دژی نوری مالیكی خۆپیشاندانیان كرد
بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌و قسانه‌ی مالیكی، لایه‌نگرانی سه‌در چه‌ند وه‌زیر و په‌رله‌مانتاریك له شاری به‌غدا، چوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زاییان نیشاندا.
ئیبراهیم جابری، به‌رپرسی نووسینگه‌ی سه‌در له به‌غدا كه یه‌كێ بوو له به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌كه له‌باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی مالیكی گوتی: كێشه‌كانی حكومه‌تی عێراق نیشانه‌ی شكستی كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ته. ئامانجی هێرشه‌كانی مالیكی، بۆپه‌رده‌پۆشكردنی كێشه‌كانی ناو حكومه‌ت. ئێمه به‌و ده‌ڵێین تۆ سه‌ركردایه‌تیی عێراقت پێناكرێ ته‌نیا سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌زهه‌بیت.
بۆیه داوا له وه‌زیر و په‌رله‌مانتارانی عێراق ده‌كه‌م له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ڵامی هێرشه‌كانی مالیكی بده‌نه‌وه چونكه هێڵی سووری به‌زاندووه.
