ئه‌مه‌ریكا داوای له حكومه‌تی عێراق كرد په‌یوه‌ندیه‌كانی له گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی ئاسایی بكاته‌وه و سعودیه‌ش وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی مالكی ده‌داته‌وه
خاتوو جین بساكی گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه به‌رده‌وام ده‌بین له هاندانی باشتركردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان عێراق و دراوسێكانی عه‌ره‌ب .
روونیشیكرده‌وه كه بارودۆخی سوریا ئالۆزی له ناوچه‌كه دروستكردووه به‌تایبه‌تی چه‌كداران له سوریاوه دزه بۆ ناو خاكی عێراق ده‌كه‌ن ، كه ئه‌م حاڵه‌ته نیگه‌رانی بۆ ئه‌مه‌ریكا دروستكردووه .
شایانی باسه نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا هێرشێكی توندی كرده سه‌ر هه‌ر یه‌ك له سعودیه و قه‌ته‌ر و تۆمه‌تباریانی كرد به راگه‌یاندنی جه‌نگ دژ به عێراق .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وڵاتى سعودیه لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به دوژمنكارانه و نابه‌رپرسانه وه‌سف ده‌كات،ده‌شڵێت كه حكومه‌ته‌كه‌ی نوری مالیكی كار بۆ په‌راوێزخستنی پێكهاته‌كانی تری عێراق ده‌كات و وڵاته‌كه‌ی خستۆته ژێر مه‌ترسی دابه‌شبوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی سعودیه واس بڵاویكردۆته‌وه رایگه‌یاند: به‌ر له هه‌مووان نوری مالیكی هه‌ڵوێستی ئاشكرا و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی شانشینی سعودیه دژی تیرۆر به‌هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه باش ده‌زانێت، ئیتر سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌ر شوێنێك بێت.
له به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه باشتربوو سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌بری دروستكردنی تۆمه‌تی ناڕه‌وا بۆ ئه‌وانی تر، سیاسه‌تی گونجاوی په‌یڕه‌و بكردایه بۆ دانانی سنوورێك بۆ ئه‌و حاڵه‌تی نائارامی و توندوتیژییه‌ی رۆژانه له عیراق رووده‌ده‌ن.
سعودیه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه وادیاره مه‌به‌ست له‌و لێدوانانه پێچه‌وانه‌ی راستییه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی تاوانه‌كه بخاته ئه‌ستۆی كه‌سانی تر، ئه‌مه‌ش بۆ شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كانی حكومه‌تی عیراقه له ناوخۆدا .
