دەوڵەتی یاسا: لێدوانەكانی مالیكی دیموكراسیە وعێراق وڵاتیكی دیموكراسی خوازە
محەممەد سەهیود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەدەوڵەتی یاسا بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: سەرۆك وەزیرانی عێراق نووری مالیكی لەلێدوانیكدا بۆ كەناڵیكی ڕاگەیاندن ئاماژەی بەوە كرد كە سەرۆكی تەیار سەدڕی موقتەدا سەدڕ هیچ شتیك لەسیاسیەت نازانێت وبەكەسیكی نەزانی لەقەڵەم دا وئەم لێدوانە ڕایەكی تایبەتی خۆیەتی و ڕایەكی دیموكراسیە چونكە وڵاتی عێراق لەدوای روخانی رژێمەوە بەوڵاتی دیموكراسی دانرا وهەر كەسیك مافی ئەوەی هەیە كە بەشێوەیەكی شەفاف كێشەكانی خۆی ئاشكرا بكات وقسە بەهەر كەسیك بكات چونكە دەستوری عێراق دەستوریكی دیموكراسیە.
وتیشی: ئەنجام دانی خۆپیشاندان لەسەر لێدوانیك كە دژ بەموقتەدا سەدڕ وتراوە، كاریكی نابەجێیە چونكە پرۆسەی سیاسی هەموو شتیكی تێدا دەبێت و پێویستە هەموو شیتكی تێدا قەبوڵ بكرێت وبەدەیان جار موقتەدا سەدڕ دژ بەدەوڵەتی یاسا وسەرۆك وەزیرانی عێراق لێدوانی داوە وئێمە هیچ هەڵویستكمان نەبوو چونكە ناكرێت لەسەر هەموو شیتكی بچووك كێشەكانی گەورە بكرێتەوە وپێویستە تەنها بیر لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان بكرێتەوە ودەنگ لەسەر ئەو یاسایە بدرێت كە هاووڵاتی تێدا سوودمەند دەبێت.
شایەنی باسە، دوێنی لەناوچەی سەدڕی بەغدا بەسەدان رۆشنبیر وڕاگەیاندكار وهاووڵاتی خۆپیشاندانیكی جەماوەریی گەورەیان ئەنجام دا دژ بەو لێدوانانەی نووری مالیكی كە بەشێویەكی ناشرین وەسفی موقتەدا سەدڕی كردووە.
