عەللاوی داوا دەكات حكوومەتی مالیكی دەست لە كار بكێشێتەوە و حكوومەتی كاربەڕێگەر پێك بهێنرێت

 عەللاوی داوا دەكات حكوومەتی مالیكی دەست لە كار بكێشێتەوە و حكوومەتی كاربەڕێگەر پێك بهێنرێت
ئەیاد عەللاوی ئەمڕۆ یەكشەممە بۆ جارێكی دی داوای كرد كە حكوومەتی ئێستای عێراقی فیدراڵ كە نووری مالیكی سەرۆكایەتیی دەكات دەست لە كار بكێشێتەوە و حكوومەتێكی كاربەڕێكەر پێك بهێنرێت، تا هەڵبژاردنی پەرلەمانی ساز دەدرێت.

سه‌رۆکی ئیئتیلافی نیشتیمانی، ئه‌یاد عەللاوی جەختیشی كردەوە، كە حكوومەتی ئێستا بە بچووكردنەوەی ڕۆڵی سەرۆكایەتیی كۆمار و دادوەری، لە هەوڵی ڕووخاندنی پەرلەمانە بە تەواوەتی. ئەو گوتیشی كە سیاسەتی حكوومەت لەسەر بنەمای پاوانخوازیی سیاسی و تایفەگەری كە سیاسەتێكی توندڕۆیییە، بینا كراوە.







لە مەداپرێسەوە
Top