مالیكی سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران تۆمار ده‌كات و په‌رله‌مانیش ده‌ڵێ بێ سووده
گوته‌بێژ به ناوی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌باح سه‌باوی، ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ داوایه‌ك گه‌یشتووه‌ته به‌شی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌رکه‌وت که نووری مالیكی سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تۆمار كردووه. له داواكه‌دا هاتووه كه نه‌خستنی پرسی بودجه له به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان، وه‌ك پێشێلكاری په‌یڕه‌وی ناوخۆیی په‌رله‌مان ده‌ژمێردرێت بۆیه سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تۆمار ده‌كرێت.
سه‌باوی گوتیشی، به ته‌ئكید ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پرسی بودجه‌ی خستووه‌ته نێو به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان، به‌ڵام ته‌واونه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران هۆكاری سه‌ره‌كیی نه‌خوێندنه‌وه‌ی بودجه بووه.
گوته‌بێژی په‌رله‌مان گوتیشی هه‌ر بڕیارێكی دادگا كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پابه‌ند بكات به خستنه‌ناوی پرسی بودجه له‌نێو به‌رنامه‌ی كار، بێ سوده، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌كه ته‌واونه‌بوونی رێژه‌ی ئاسایی په‌رله‌مانتارانه كه ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسان نییه.
KDP.info
