ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له بابل 50 كوژراو برینداری لێكه‌وته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی بۆ ماڵپه‌ری شه‌فه‌ق نیوز گوتی، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراو نۆ كه‌س كوژران و چل كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه زیاتر گوتی، ئۆتۆمبێله‌كه له نزیك خاڵێكی پشكنین دانرا بووه‌وه ئه‌ویش له كاتێكی زووی ئه‌مڕۆ به‌یانی كاتێك كارمه‌ند و كاسبكار و قوتابییه‌كان به‌ره‌و شوێنی كار و خوێندنیان ده‌چوون، ته‌قیه‌وه‌و له ئه‌نجامدا تا ئێستا 50 كوژراو برینداری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
