عەممار حەكیم: نابێت مالیكی بێ پرسی ئەنجوومەنی نوێنەران بودجەی گشتی خەرج بكات
سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق، عەمار حەكیم، لە گوتارێكیدا لە ئاهەنگێكی ئایینی لە بەغدا، هۆشداری دا و رایگەیاند نابێت بودجەی گشتی بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان خەرج بكرێت.حەكیم جەختیشی لەسەر داوای مەرجەعی ئایینی كردەوە بۆ وەرگرتنی كارتی دەنگدان و بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران.
لە تەوەرێكی دیكەی گوتارەكەیدا حەكیم گوتی، پێویستە دۆسیەی ئەمنی بەدوور بگیرێت لە كاریگەرییەكانی پرۆسەی سیاسی و بانگەشەی هەڵبژاردن؛ دووپاتیشی كردەوە كە داعش بوونی نابێت ئەگەر عێراقییەكان یەكڕیز بن لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا.
سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق پاڵپشتیی خۆیشی بۆ سوپا و پۆلیس دووپات كردەوە و داوای كرد توێژینەوە لە خاڵە بەهێز و لاوازەكانی دەزگا ئەمنییەكاندا بكرێت.
