ئاماری قوربانیانی تەقینەوەكانی بەغدا گەیشتە زیاتر لە 80 كەس
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: "زنجیرەیەك تەقینەوە بەرێگەی ئۆتۆمبیلی بۆمبرێژكراو و بۆمبی چێنراو ئەمڕۆ گەڕەكەكانی كەرادە، شەعب، زەعفەرانییە، شوعلە، عامل و سەدری شاری بەغدایان كردە ئامانج و بوونە هۆی كوژرانی 16 كەس و برینداربوونی زیاتر لە 63 كەس".
ئەمە لەكاتێكدایە نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق (یۆنامی) پێشتر رایگەیاند ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەو كردەوە چەكدارییەكانی عێراق لە مانگی شوبات/فەبرایەری رابردوو گەیشتە 703 كوژراو 1381 بریندار.
هاوكات سوپای عێراق لە 21ی كانوونی یەكەمی ساڵی 2013وە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لە دژی چەكدارانی تووندڕەو لە پارێزگای ئەنبار دەستپێكردووەو تا ئێستا بووەتە هۆی كوژران و برینداربوونی سەدان كەس و ئاوارەبوونی زیاتر لە 300 هەزار كەس.
رووداو
