خالد ئه‌سه‌دی: ئاساییه عێراق له‌گه‌ڵ ئێران رێككه‌وتن بكات بۆ خۆپڕچه‌ككردن
ئه‌سه‌دی روونیكرده‌وه كه سیاسه‌تی خۆپڕچه‌ككردن بۆ هه‌ر وڵاتێك به‌چه‌ند بنه‌مایه‌كه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه ، له‌وانه جۆری ته‌قه‌مه‌نی و پلانی به‌رگری وڵات . یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كان بۆ عێراق ئه‌وه‌یه كه چۆن ئه‌من و ئاسایشی خۆی بپارێزێت ، په‌یوه‌ندیكردنی سه‌ربازی له گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ گرنگیی خۆی هه‌یه سه‌باره‌ت به‌ئه‌من و ئاسایش له عێراقدا و ئێرانیش توانای نوێی پڕچه‌ككردنی هه‌یه ، پێشتریش عێراق له گه‌ڵ روسیا و ئۆكراینا و ئه‌مه‌ریكا و چه‌ندین وڵاتی دیكه رێككه‌وتوون بۆ كرینی چه‌ك .
