دووبارە کۆبونەوەی پەرلمان بەهۆی ئامادە نەبوونی پەرلمانتاران دواخرا
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەكوتلەی ئەحرار، بەها ئەعرەجی، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەمرۆ کۆبونەوەی پەرلمان ئەنجام درا كە بڕیار بوو دەنگ لەسەر یاسایی كار بدرێـت كەیاسایەكی كرنگە و بەرژەوەندی بۆ هاووڵاتیان هەیە ولە کۆبونەوەكەدا لیستی ئەحرار وفراكسیۆنی كوتلە كوردستانیەكان ئامادەی کۆبونەوەكە بوون بەڵام لیستیك كە ناوی خۆی ناوە بە لیستی كاركردن بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتیان ئامادەی کۆبونەوەكە نەبوو و بەو هۆیەوە كۆبونەوەكە دواخرا ونیسابی یاسایی تەواو نەبوو.
بەها ئەعرەجی، گوتی: چەندین جارە سەرۆكایەتیی پەرلمان بەهۆی تەواو نەبوونی نیسابی یاسایی پەرلمان کۆبوونەوەكە دوا دەخات وئەوەش كێشەیەكی گەورە چونكە كاتیكی زۆر كەم ماوە وناوی هیچ لیستیك ئاشكرا ناكەم كە ئامادەی كۆبوونەوەكە نەبوون، بەڵام داوا دەكەن كە ئامادە ببن بۆ ئەوەی پێش تەواو بوونی خولی ئێستای پەرلمانی عێراق چەند یاساییەك پەسەند بكرێت.
