زێباری و زەریف رێککەوتننامەی جەزائیر زیندوو دەکەنەوە

 زێباری و زەریف رێککەوتننامەی جەزائیر زیندوو دەکەنەوە
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق رێككەوتن لەسەر ئەوەی بۆ دیاریكردنی سنووری رووباری ئەلوەند لە نێوانیان، رێككەوتننامەی جەزائیر زیندووبكەنەوە.

هۆشیار زێباری، وەزیری دەرەوەی عێراق و محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە كۆنفرانسێكی هاوبەشی رۆژنامەوانی، جەختیان لە جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی جەزائیر كردەوە و ئومێدەواری خۆیان پێشان دا، بەوەی لە سەردانی داهاتووی زێباری بۆ تاران، رێككەوتنەكە واژۆ بكرێت.

رێككەوتنی جەزائیر لە ساڵی 1975 لە نێوان محەممەد رەزا شا، شای ئێران و سەدام حسێن، سەرۆكی پێشووی عێراق، بە ناوبژیوانی حكومەتی جەزائیر، بۆ چارەسەركردنی كێشە سنوورییەكانیان واژۆكرا و زیانی گەورەی بە شۆڕشی كورد لە باشووری كوردستان گەیاند.











رووداو
Top