په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا باسی كێشه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه دوو رۆژه ده‌ستیپێكردووه له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و هه‌رێمی كوردستان قسه و باس كرا، چاڵس تانۆك یه‌كێك له په‌رله‌مانتاران له وتارخوێندنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێ باس له كۆنفیدراڵی و ته‌نانه‌ت سه‌ربه‌خۆیش بكات، هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی فیدراڵییه‌تدا توانیویه‌تی پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ تا راده‌یه‌كی باش بپارێزێ، ئه‌گه‌رچی كه‌وتووه‌ته ناوچه‌یه‌كی پڕ له كێشه و مه‌ترسی.
دلاوه‌ر ئاژه‌گه‌یی نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند: هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانتارانی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستان زۆر ئیجابییه، له وتاره‌كانیاندا به رێزه‌وه باسی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و لایه‌نگری خۆیان بۆ داوه‌كانی هه‌رێم ده‌ربڕی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بۆ (باس‌نیوز)ی ئاشكرا كرد: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا راگه‌یه‌ندراوێك دژی مالیكی ده‌ربكات به‌و پێیه‌ی له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی شام و عێراق ناسراو به داعش و موجاهیدینی خه‌لق مافه‌كانی مرۆڤی ره‌چاو نه‌كردووه، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیشی به لێدوان و هه‌ڵوێستی توند ته‌نگه‌تاو كردووه.
باس‌نیوز
