له‌ ئه‌نبار به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان ده‌یان كه‌س كوژران

 له‌ ئه‌نبار به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان ده‌یان كه‌س كوژران
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ رومادی رایگه‌یاند شه‌ڕ و پێكدادانی سوپای عێراق و چه‌كدارانی گروپی تیرۆریستیی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و شام كه‌ به‌ داعش ناسراوه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ و خۆكوژێكیش به‌ ئۆتۆمبێلێكی بومبڕێژكراو له‌ به‌رده‌م پارێزگای ئه‌نبار خۆی ته‌قانده‌وه‌، له‌ ئاكامدا ئه‌فسه‌رێك و چوار سه‌رباز كوژران و 13 كه‌سیش بریندار بوون، كه‌ زۆربه‌یان له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بوون.

له‌ لایه‌كی دیكه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ عه‌شایری ئه‌نبار گوتی لیوای هه‌شتی سوپای عێراق باكوور و رۆژئاوای شاری رومادی بۆردومان ده‌كه‌ن و تا ئێستا له‌ ناوچه‌كانی ئیسكان و شه‌قامی 20 مه‌تری مه‌تری دوو كه‌س كوژراون و 11 كه‌سیش بریندا بوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ عه‌شایری ئه‌نبار گوتی له‌ ناوچه‌ی مه‌لعه‌ب و حه‌ی شورته‌ی شاری رومادی له‌ شه‌رێكی توند له‌ نێوان سوپا و عه‌شایر دوو كه‌س كوژراون و 23 كه‌سیش بریندار بوون.
Top