پەرله‌مان ئەمرۆ باس لە پرۆژە ناکات

پەرله‌مان ئەمرۆ باس لە پرۆژە ناکات
لەكۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بودجە ناخوێنێتەوە وبڕیاریشە كۆبونەوەیەكی سەرۆك لیستە سیاسیەكان ئەمرۆ ئەنجام بدرێت.


بەپێ كارنامەی كۆبوونەوەكەی ئەمرۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر كەوتووە، هاتووە: ئەمرۆ پەرلمانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای كار وكاروباری كۆمەڵایەتی دەدات كە دوو پرۆژەی گرنگن وهەروەها خوێندنەوە بۆ یاسای مافەكانی توركمان ویاسای هاوكاری كردنی هونەرمەندان ویاسای نەخۆشخانە ئەهلیەكان وچەند یاسایەكی دیكە بەڵام یاسای بودجە لەكارنامەی كۆبوونەوەكەدا نیە وخوێندنەوەی بۆ ناكرێت.



سەرچاوەیەكی باوەڕ پێكراو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێر ڕاگەیاند: بڕیار وایە كە ئەمرۆ پێش ئەنجام دانی كۆبوونەوەی ئاسایی پەرلمان سەرۆكی پەرلمان لەگەڵ سەرۆكی لیستە سیاسیەكانی نێو پەرلمان سەبارەت بەكێشەكانی نێوان هەرێم وبەغدا كۆ ببێتەوە و پرسی بودجە تاوتوێ دەكەن وئەگەری ئەوە هەیە لەدوای ئەو كۆبوونەوەیە ئەگەر رێکكەوتنیكی سیاسی هەبێت، ئەوە یاسای بودجە دەخوێندرێتەوە.
Top