شه‌ڕی فه‌لوجه ده‌ستی پێكرد
سه‌ره‌تا ئاگری شه‌ڕ له‌نزیك گوندی ئه‌بو حاتم له‌سه‌ر رێی گشتیی عامریه‌ی فه‌لوجه هه‌ڵگیرسا و پێده‌چێت ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی سوپا به‌رده‌وام بێت تا به‌ته‌واوی ناوچه‌كه له‌و چه‌كدارانه پاكده‌كرێنه‌وه.
پێشتر عه‌شیره‌ته‌كانی شاری فه‌لوجه هۆشداریی ئه‌وه‌یان دایه سوپا كه هه‌وڵی هاتنه ناوه‌وه نه‌دات بۆ شاره‌كه، كاتژمێر 6 ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه ئه‌و واده‌یه سوپا دابویه چه‌كداره‌كان تا شاره‌كه چۆڵبكه‌ن یاخۆیان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه كۆتای هات.
هێزه‌كانی پۆلیس و سوپا سه‌رجه‌م ئه‌و رێیانه‌یان داخست له نێوان ره‌مادی و فه‌لوجه و ده‌ستیانكرد به‌دانانی خاڵی پشكنین و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منی توند.
محه‌مه‌د عه‌سكه‌ری، راوێژكاری راگه‌یاندنی وزاره‌تی به‌رگری عیراق، رایگه‌یاند،" گرتنه‌به‌ر رێوشێنی ئه‌منیی توندوتۆڵ و ده‌ستكردن به‌چاودێریی كردنی جموجوڵ له‌سه‌ر پرد و ده‌روازه و ده‌شته بیابانه‌كانی سه‌رجه‌م قه‌زاو ناحیه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستیان پێكردووه، هه‌روه‌ك مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس به‌رۆژا و به‌پشتیوانیی عه‌شیره‌ته‌كان ئه‌ركی چاودێریی كردنی ناوچه ئاویه‌كانی پارێزگاكه‌یان له‌ئه‌ستۆیه.
چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ناسراو به ( داعش) ماوه‌یه‌كه كۆنترۆڵی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی فه‌لوجه‌یان كردووه، هێزه‌كانی سوپا و پۆلیسی عیراق بۆ مه‌به‌ستی سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه و راوه‌دوونانی چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان به‌پشتیوانی چه‌كداری عه‌شیره‌ته‌كان هه‌ڵمه‌تێكی كێوماڵكردنیان ده‌ستپێكرد.
خه‌ندان
