وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین گه‌یشته به‌غدا
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق كه وێنه‌یه‌كی گه‌یشتووه‌ته خه‌ندان، وانگ یی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین به یاوه‌ریی وه‌فدێك سه‌ردانی عیراقی كردووه و ئه‌مه‌ش به یه‌كه‌م سه‌ردانی به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و وڵاته داده‌نرێت كه له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عیراق سه‌ردانی به‌غدا بكات.
بڕیاریشه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین چاوی به گه‌وره به‌رپرسانی به‌غدا بكه‌وێ و پێكه‌وه جگه له په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان، ره‌وشی ناوچه‌كه‌ش تاوتوێ بكه‌ن.
هاوكات له به‌یاننامه‌كه‌دا باس له ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندییه‌كی دووقۆڵی له‌نێوان زێباری و جۆن كیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كراوه و تیایدا ره‌وشی عیراق و ئاماده‌كارییه‌ان بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی داهاتوو و قه‌یرانی سوریا و پرسه هاوبه‌شكانی نێوان هه‌ردوولا تاوتوێكراوه.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق، هاوتا ئه‌مریكاییه‌كه‌ی دڵنیا كردووه‌ته‌وه كه به‌غدا په‌رۆشه بۆ دابینكردنی باشترین كه‌شوهه‌وای ئه‌منی له‌پێناو سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عیراق كه بڕیاره له كۆتایی مانگی نیسان به‌ڕێوه‌بچێت.
خه‌ندان
