بارودۆخی ئەمنی موسڵ تێكدەچێ
بەشار كیكی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ رایگەیاند، ماوەیەكە بە شێوەیەكی بەرچا بارودۆخی ئەمنی لە موسڵ تێكچووە، تێكچوونەكە بە شێوەیەكە ئەستەمە بتوانرێ چارەسەرێكی گونجاو لە لایەن هێزە ئەمنیەكان بكرێ.
راشیگەیاند، لە ناو دامەزراوەكانی ئەمنی بە تایبەتیش كۆمەڵێك كەموكوڕی بوونی هەیە كە ئیدارەی شارەكە نەیتوانیوە چارەسەرێكی گونجاوی بۆ بكەن، بۆیە ئەنجومەنی پارێزگا تاوتوێی خراپ بوونی دۆخی ئەمنی ئەو شارەكە لەگەڵ پارێزگاو بەرپرسی دەزگا ئەمنیەكان دەكات.
وتیشی، بەهۆی خراپبوونی دۆخی ئەمنی بارودۆخی هاوولاتیانی كورد لەو ناوچەیە زۆر خراپبووەو زیاتر لە جاران كورد دەبنە ئامانجی زیاتری گرووپە تیرۆریستیەكان.
